د. سەرتیپ جەوهەر لە دیمانەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا ئاشکرایدەکات، ئەمڕۆ لە هەولێر هاوڵاتییەک دەبەیەک بەنزینی بە 60 هەزار کڕیوە و کەمینەیەک لە دەسەڵات هاوڵاتییانیان تەواو بێزارکردووە.
د. سەرتیپ جەوهەر، نووسەر و ڕۆژنامەنووس ڕایگەیاند، کەمینەیەک هەن لە دەسەڵاتدا کە دەستیان خستووەتە سەر قورگی هاوڵاتییان و حەزناکەن کە دوو ڕۆژ بەبێ گرفت و فشاری دەروونی ژیان بکەن.
وتیشی، ئێستا دۆخەکە بە جۆرێکی لێهاتووە خەڵک بە پارەش بەنزینیان دەستناکەوێت، ئەمڕۆ لەناو بازاڕی هەولێر هاوڵاتییەکم بینی دەبەیەک بەنزینی بە 60 هەزار دینار کڕی، ئەمەش جگە لە سوکایەتی بە خەڵک هیچی دیکە نییە.