ئۆتۆمبێلێک لە چیای ماکۆک لە شارۆچکەی حاجیاوا گڕیگرت و شۆفێرەکەی گـ.ـیانیلەدەستدا.
عەلی قادر، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی ڕاپەڕین لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری نیسان سەنییە و بەهۆی ئەوەی شۆفێرەکەی بەتەواوەتی سووتاوە، ناتوانرێت بناسرێتەوە.
هاوکات وتیشی، تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنەکە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.