توركیا لە پشدەر ئۆتۆمبێلێكی كردە ئامانج و چوار كەس بوونە قوربانی

دیمەنێكی پاش بۆمبارانەكە

ئۆتۆمبێلێكی مەدەنی لەلایەن فڕۆكەكانی توركیاوە لە گوندێكی ناحیەی پشدەر كرایە ئامانج و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان چوار كەس بوونەتە قوربانی.

موحسین حسێن بەڕێوەبەری ناحیەی هێرۆ بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، لە گوندی كانیلان-ی سەر بە ناحیەی هێرۆ ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا پیكاب بۆمبارانكراوە.

وتیشی، “ئۆتۆمبێلەكە چوار كەسی تیابووە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان سەرجەمیان بوونەتە قوربانی”.

پەیامنێرمان پێی ڕاگەیاندین، نازانرێت قوربانییەكان كەسانی مەدەنین، یان گەریلا و لایەنگرانی پەكەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە مانگێکدا 18 هەزار و 181 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی چارەسەریان بۆ کراوە

تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “لە مانگی رابردوودا 18 هەزار و 181 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی چارەسەریان بۆ کراوە”.…
Total
0
Share