پزیشکێک لە سلێمانی لوتێک لەسەر ناوچەوانی هاوڵاتییەک دروستدەکات

لە نەشتەرگەرییەکی ئاڵۆز و دەگمەندا لە سلێمانی، پزیشکێکی جوانکاری، لوتێک لەسەر ناوچەوانی چارەخوازێک دروستدەکاتەوە.
د. دیار عەبدولواحید، پزیشکی نەشتەرگەریی جوانکاری و ڕێککاری، نەشتەرگەرییەکەی ئەنجامداوە و دەڵێت، ئەو کەسە پیشەی کرێکار بووە و لە ئەنجامی بەرکەوتنی بە زەبری توندی ڤۆڵتییەی کارەبا، نزیکەی 99%ـی لوتی سووتابوو و هیچ بەشێکی سەلامەتی نەمابوو.
ئاماژەی بەوەشدا، پاش هەڵسەنگاندنی پزیشکی، دەرکەوت کە گونجاو نییە لوتەکە لە هەمان شوێنی خۆی دروستبکرێتەوە، بۆیە بڕیارماندا لەسەر ناوچاوانی دروستیبکەینەوە، بەڵام لە قۆناغی دواتردا، لوتەکە دەگوازرێتەوە بۆ شوێنی ئاسایی خۆی.
لەبارەی هۆکاری هەڵبژاردنی ناوچاوان بۆ دروستکردنەوەی لوتەکە، ئەو پزیشکە ئاماژەی بەوەدا، ڕەنگی پێستی ناوچاوان هەمان ڕەنگی پێستی لوتە و لەکاتی گواستنەوەی بۆ شوێنی خۆی، هەمان ڕەنگی دەبێت.
بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share