تەندروستیی جیهانی کۆبوونەوەی بەپەلە لەبارەی بڵاوبوونەوەی ئاوڵە ئەنجامدەدات

 

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی شارەزا و زانایانی پزیشکیی ئاگادارکردووەتەوە بۆ کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بۆ تاوتوێکردنی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ئاوڵە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، تەندروستیی جیهانی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بۆ سەرجەم شارەزایانی ڕێکخراوەکە ئەنجامدەدات سەبارەت بە بڵاوبوونەوە و مەترسییەکانی نەخۆشیی ئاوڵە.

ئاژانسەکە باسی لەوەکردووە، تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە ڕێگەی گواستنەوەی نەخۆشییەکە و بڵاوبوونەوەیەتی لەناو هاوڕەگەزخواز و دووڕەگەزەکاندا.

هەروەها گفتگۆ لەبارەی ڤاکسینەکانی دژی نەخۆشییەکە و کاریگەرییەکانی دەکەن.

بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ئاوڵە لەچەند وڵاتێکی ئەوروپا تۆمارکراوە لەناویاندا، بەریتانیا، فەرەنسا، سوید، ئیسپانیا، بەلجیکا، ئیتالیا، ئوسترالیا و کەنەدا.

نەخۆشیی ئاوڵە نەخۆشییەکی ڤایرۆسیی گواستراوەیە، لە ئاژەڵە وشکانییەکان و بەتایبەت مەیمونەوە دەوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، ئێستا بەزۆری لە وڵاتانی ئەفریقا تۆماردەکرێت.

نەخۆشییەکە لە مرۆڤێکی تووشبووەوە دەگوێزرێتەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە لەڕێگەی بەرکەوتن بە شلە دەردراوەکانی جەستەی کەسی تووشبووەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share