لە سەر شەقامی 40 مەتریی هەولێر ئاگرێک کەوتەوە

لە سەر شەقامی 40 مەتریی هەولێر ئاگرێک کەوتەوە و وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر هۆکارەکەی ئاشکرادەکات.

شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕایگەیاند، کاتژمێر 5:50ی ئێوارەی ئەمڕۆ، ئاگادارکراینەوە لە بوونی ئاگرێک لە باڵەخانەیەکی سەر شەقامی 40 مەتری.

وتیشی، هۆکاری ئاگرەکە سووتانی مۆلیدەی سەرەوەی باڵەخانەکە بووە و توانیومانە لە ماوەی 30 خولەکدا کۆنتڕۆڵی بکەین.

ئەوەشی خستەڕوو، ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانیی بەدواوە نەبووە و تەنیا مۆلیدەی باڵەخانەکە سووتاوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share