بەرگریی شارستانیی هەولێر هۆشداری دەدات

بەڕێوەبەرايەتیی بەرگریی شارستانیی پارێزگای هەولێر، لەبارەی گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەوە هۆشداری دەدات و هۆکارەکان دەخاتەڕوو.

‎هۆکارەکانی سووتانی ئۆتۆمبێل لە وەرزی هاوين:

‎گەرمبوونی بزوێنەر: لەکارکەوتنی سیستمی ساردکەرەوە یان کەمیی ئاوی ڕادێتەر، گەرمیی مەکینەکە بە شێوەیەکی مەترسیدار بەرزدەکاتەوە.

‎دزەکردن و لێچوونی ماددە سووتێنەرەکان: دزەکردنی بەنزین یان ڕۆنی مەکینە لەسەر بەشە گەرمەکان دەبێتە هۆی داگیرساندنی خێرا.

‎کێشەی کارەبایی: تێکچوون یان داخورانی وایەرەکان پریشکی کارەبایی دروستدەکات لەگەڵ بوونی گەرمی.

‎ماددە گڕگرتووەکان: چەرخ، بۆن یان بوتڵی بەتاڵ و پاوەربانک و مۆبايل لە ئۆتۆمبێلدا لە ژێر تیشکی خۆری ڕاستەوخۆ مەترسی گڕگرتن و سووتانيان دەبێت.

بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، پێويستە هەموو ئۆتۆمبێلێك بوتڵی ئاگرکوژێنەوەی دەستیی تێدابێت و شۆفێران ژمارەکانی بەڕێوەبەرايەتیی بەرگریی شارستانی 115ـ125 بزانن لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو بە زووترين کات پەيوەندی بکەن.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share