بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، مـ.ـەسرور بـ.ـارزانی و سێ برای دیکەی لەسەر کۆمەڵێک تۆمەت و دۆسیەی جیاواز لە ئەمریکا دادگایی دەکرێن.
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، بەگوێرەی بەڵگەنامەیەکی 230 لاپەڕەیی دادگایەکی ئەمریکا، کە نێردراوە بۆ ویلایەتی دیلاوێر، مـ.ـەسرور بـ.ـارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، براکانی خۆی، ئەندامانی بنەماڵەی بـ.ـارزانی و چەند کەسێکی دیکەی دیاری ناو پـ.ـارتی دیموکراتی کوردستان، ناویان لە دۆسیەیەکی دەستبەسەرداگرتنی وەزارەتی دادی ئەمریکا هاتووە و بە چەندین داوای یاسایی تۆمەتبارکراون، ئەو بەڵگەنامانە پرسی زۆر نهێنی لەبارەی ژیانی مـ.ـەسرور بـ.ـارزانی و براکانی ئاشکرا دەکات، بەتایبەت بردەنە دەرەوەی پارە و سپـ.ـیکردنەوەی پارە لە ڕێگەی کڕینی موڵک و ماڵەوە لە ئەمریکا.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەکردووە، لە چەند بەڵگەیەکی نوێی دیکەی وەزارەتی دادی ئەمریکا، ناوی مـ.ـەنسور بـ.ـارزانی وەک هاوکاری کەسێکی تۆمەتبار، بەناوی “جۆناسان مۆر” هاتووە، کە تۆمەتبارکراوە بە گەندەڵی و فێڵکردن لە وەزارەتی جەنگی ئەمریکا و بەدەستهێنانی نزیکەی 700 ملیۆن دۆلار لە ڕێگەی نایاسایی و سپیـ.ـکردنەوەی پارەوە، هەروەها ساختەکاری دژ بە یاساکانی وەزارەتی جەنگ و بابەتە پەیوەندیدارەکان بە ئاسایشی نەتەوەیی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دیارترین ئەو داوایانەی کە مـ.ـەسرور بـ.ـارزانی و براکانی پێیان تۆمەتبارکراون، بریتین لە سپـ.ـیکردنەوەی پارە لەگەڵ هاوکارە تۆمەتبارەکانیان، یاسای دژەتیـ.ـرۆر و پێشێلکردنی یاسای نیشتیمانیی ئەمریکا.
ڕوونیشیکردووەتەوە، بەپێی بەڵگەکانی ئەو دادگایە، بە تەنیا مـ.ـەنسور بـ.ـارزانی 700 ملیۆن دۆلاری سـ.ـپی کردووەتەوە، هەروەها مـ.ـەسرور بارزانی و براکانی دیکەی تۆمەتبارن بە پێشێلکردنی یاسای دژەتـ.ـیرۆری ئەمریکا و سـ.ـپیکردنەوەی پارە، جگە لە مـ.ـەنسور بارزانی، هەریەکە لە سیروان بـ.ـارزانی، مەسرور بـ.ـارزانی، وەیسی بـ.ـارزانی و موکسی بارزانی ناویان لەو دۆسیەدا هاتووە و بە چەندین پرسی دیکە تۆمەتبارن.