مێتا بڕیاردەدات کە ئایا مرۆڤی ڕاستەقینەیت یاخود ژیریی دەستکرد

کۆمپانیای مێتا کە خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووکە، ڕایگەیاند، خزمەتگوزاریی پشتڕاستکردنەوە بە خۆڕایی بۆ بەکارهێنەرانی بەردەست دەکات، ئەمەش بۆ ناسینەوە و جیاکردنەوەی مرۆڤی ڕاستەقینە لە هەژماری ساختە و ژیریی دەستکرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی کۆمپانیاکە، خزمەتگوزارییەکە لە ڕێگەی پرۆسەیەکی پشتڕاستکردنەوەی کەسییەوە چالاکدەکرێت، کە تێیدا بەکارهێنەر سێڵفییەکی ڤیدیۆیی کورتی خۆی دەگرێت و ئەپلۆدی دەکات. دواتر مێتا پێداچوونەوەی بۆ دەکات و بڕیار لەسەر ئەوە دەدات کە ئاخۆ کەسەکە ڕاستەقینەیە یان بە ژیریی دەستکرد دروستکراوە.

مێتا دەڵێت ئەو خزمەتگوزارییە تەواو خۆڕاییە، بەڵام بۆ کەسانی سەروو 18 ساڵە و هەژمارەکان پێویستە متمانەی کۆمپانیاکە بەدەستبهێنن و لەگەڵ ڕێساکانی سەلامەتی بگونجێن.

لەکاتی پەسەندکردنی لەلایەن مێتاوە، هەژماری فەیسبووکەکەت ڕاستەوخۆ باجێکی لەسەر دەردەکەوێت کە تێیدا پشتڕاستیدەکاتەوە لەلایەن کەسێکی ڕاستەقینەوە بەڕێوەدەبرێت و ژیریی دەستکرد یاخود ساختە نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share