داهێنانی فڕۆكەیەك دەتوانێت 20 مانگ بێ وەستان بفڕێت

درۆن-ێك كە بە وزەی خۆر كاردەكات

پێشبینی دەكرێت تۆ ببیتە یەكێك لەوانەی لەماوەی چەند ساڵی كەمی داهاتوودا فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان بە تایبەتمەندی زۆر جیاواز ببینیت، دوای ئەوەی توێژەرانی بەریتانی تاقیانكردەوە و سەركەوتوو بوو لە فڕیندا، چاوەڕوانیش دەكرێت ببێتە پێشكەوتنێكی نوێ لەبواری فڕۆكەی درۆن كە لە بوارە سەربازی و مەدەنییە جۆراوجۆرەكاندا بەكاردەهێنرێت.

بەپێی هەواڵێك كە ڕۆژنامەی (دەیلی مەیل) بڵاویكردوەتەوە، كۆمپانیایەكی بەریتانی سەركەوتوو بووە لە پەرەپێدانی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان كە بە وزەی خۆر كاردەكات و دەتوانێت لە بەرزی 70 هەزار پێ (21.336 كیلۆمەتر) بفڕێت، هەروەك دەتوانێت فڕینێكی بێ وەستان ئەنجامبدات بۆ ماوەی 20 مانگ، واتە بۆ زیاتر لە ساڵ و نیوێك.

ڕاپۆرتەكە دەڵێت، درێژی باڵی فڕۆكەكە زیاتر لە 45 مەترە و، دەتوانێت زیاتر لە ساڵێك لە ئاسماندا بمێنێتەوە، دەشكرێت ببێتە جێگرەوەی مانگە دەستكردەكان كە بە دەوری زەویدا دانراون.

ئەوانەی فڕۆكەكەیان پەرەپێداوە ناویان ناوە (PHASA-35)، كە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی پێشكەوتووە و لەڕێی سیستمی كۆمپانیای (BAE)ی بەریتانی ناسراو و تایبەتمەند بە دروستكردنی كەلوپەلی سەربازی دروستدەكرێت.

ڕۆژنامە بەریتانییەكە ئاماژەی بەوەكردووە، فڕۆكەكە سود لە وزەی خۆر دەبینێت بۆ مانەوە لە ئاسماندا، ژمارەیەك پاتری بچوك لەكاتەكانی ڕۆژدا وزەی پێویست خەزن دەكەن بۆ مانەوەی بە فڕیوی بەدرێژایی شەو و درێژكردنەوەی ماوەی فڕینەكەی.

فڕۆكەكە، كە كێشی دەگاتە 150 كیلۆگرام، دەتوانێت تا 15 كیلۆگرام شمەك هەڵبگرێت، لەوانەش كامێرا و ئامێری هەستەوەر و كەلوپەلی پەیوەندی، بۆ ڕێگەدان بە هێزەكان بە قسەكردن لەگەڵ یەكتری یان فەراهەمكردن و دەستەبەری ئینتەرنێت لە ناوچە دوورەدەستەكان لەكاتی ڕووداوی سروشتی یان لەناكاودا.

كۆمپانیای (BAE) دەڵێت فڕۆكەكە لە ساڵی 2025دا ئامادەی كاركردن و بەكارهێنان دەبێت و، دەبێتە “جێگرەوەیەكی باش و نرخ گونجاوی تەكنەلۆجیای مانگە دەستكردەكان”.

س: ئەلعەرەبییە

بابەتی پێشتر

نەتەوە یەكگرتووەكان: ئێران ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمی گەیاندووەتە 60%

بابەتی دواتر

پەرلەمانتاران كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی نوێنەران پەكدەخەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

روسیا ئامادەكاری بۆ كارپێكردنی یەكەم مانگی دەستكردی تایبەت بە ئینتەرنێت دەكات

دامەزراوەی (ریشینیۆڤ)ی روسی رایدەگەیەنێت، شارەزایان مانگی Skif-D دەخەكار كە لەناوخۆدا پەرەیپێدراوە بۆ زامنكردنی خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێت. یفغینی نیستیرۆڤ، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share