زمانی کوردی لە وەرگێڕی گووگڵ بە یوتوبەوە پەیوەستكرا

زمانی کوردی لە وەرگێڕی گووگڵ بە یوتيوبەوە پەیوەستكرا
دامەزرێنەری (گووگڵ کراودسۆرس) پەیوەستكردنی زمانی کوردیی ناوەندی لە وەرگێڕی گووگڵ بە یوتيوبەوە ڕادەگەیەنێت.
بۆكان جاف دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی (گووگڵ کراودسۆرس) لە عێراق و هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئێستا هەمووان دەتوانن “وەرگێڕی گووگڵ” بە یوتيوب و جیمێڵەوە پەیوەست بكەن.
بۆكان جاف لە ڤیدیۆیەكدا چۆنیەتی ئەنجامدانی ئەو كارەی ڕوونكردووەتەوە و دەڵێت، دوای ئەوەی چالاکتان کرد، کلیکی ڕاست لەسەر ئەو ئیمەیلە یان کۆمێنتی یوتيوبە بکەن، ڕاستەوخۆ بۆتان دەکات بەو زمانەی دەتانەوێت.

كۆتایی مانگی ڕابردووش بۆكان جاف ڕایگەیاند، لەئێستادا دەتوانرێت لەڕێگای کامێرای مۆبایلەکەتەوە ڕاستەوخۆ ئینگلیزی بکەیت بە کوردی شێوەزاری سۆرانی، بە سکان و گرتنی وێنەی پەڕەیەک و دواتریش ئەپلۆدکردنی وەرگێڕان

دەشڵێت، گرنترین شتیش کە چارەسەرکرابێت ئەوەیە کێشەی تێکچوونی فۆنتی کوردی لەلایەن کۆمپانیای گووگڵەوە چارەسەركراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەمیر هەورامی: كۆڕبەندی ئابوریی دێڵفی- سلێمانی نەخشەڕێگای چارەسەركردنی گرفتە ئابورییەكان دیاریدەكات

بە چاودێریی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و بەسەرپەرشتیی وەزارەتی دەرەوەی یۆنان كۆڕبەندی ئابوریی دێڵفی-سلێمانی بەڕێوەدەچێت.…
زیاتر ببینە

ئاسایشی هەولێر: ئەو کچەی ریکلامی بۆ بەنزینخانە کرد دەستگیرکرا و بەنزینخانەکەش داخرا

ئاسایشی هەولێر، رایگەیاند، ئەو کچەی ریکلامی بۆ بەنزینخانە کرد دەستگیرکرا و بەنزینخانەکەش داخرا. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، بڵاویکردەوە، بەفەرمانی…
Total
0
Share