وەزارەتی ناوخۆ ڕایدەگەیەنێت، پلەی 729 ئەفسەری هێزەکانی ناوخۆ بەرزدەکرێتەوە.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ـی تەمموزی 2026 پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمیی ژمارە (165) لە ڕێکەوتی 22ـی تەمموزی 2026، فەرمانی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران لە خشتەی مانگی تەمموزی ساڵی 2025 دەرچوو.
ڕاشیگەیاند، ئەم فەرمانە تایبەتە بە پلەبەرزکردنەوەی (729) ئەفسەر لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆ/ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ.
ئاماژەی بەوەشكرد، پلەبەرزکردنەوەی ئەم ئەفسەرانە بۆ پلەی نوێی شایستەی خۆیان، پاڵپشت بە ماددەی (10) لە یاسای ڕاژە و خانەنشینیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ئیتحادیی ژمارە (18)ـی ساڵی 2011ـی بەرکار لە هەرێمی کوردستان جێبەجێکراوە و گوزارشت لە ڕێکەوتی شایستەبوونیان دەکات لە ڕێکەوتی 14ـی 7ـی 2025 و فەرمانەکە لە ڕۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێدەکرێت.