لەبارەی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵ زانیاریی نوێ دەخرێتەڕوو

قائیمقامی چەمچەماڵ رایگەیاند، “هەوڵەکانمان بۆ چارەسەری گرفتی کەمئاویی چەمچەماڵ بەردەوامن”.

رەمەک رەمەزان، قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوای وەستانی کارکردن لە پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵ بەهۆی راگرتنی شایستە داراییەکانی، بە سوپاسەوە بۆ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، کارکردن لە پرۆژەکە دەستیپێکردەوە و ئێستا 8%ی کارەکانی تەواوبوون و سەرجەم بەربەستە کۆمەڵایەتی، کارگێڕی، ئەمنی، سیاسی و کشتوکاڵییەکانی نەماوە.

وتیشی، “بەهاوکاریی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاویی چەمچەماڵ دەدەین و سەرجەم زیادەڕەییەکانی سەر پرۆژەی ئاوی چەمچەماڵ لادەبەین و دوو بیری ئیرتیوازی لە بانی مەقان لێدەدەین کە ئەوانیش دیاری قوباد تاڵەبانین و کاریگەریی گەورەیان لەسەر چارەسەری گرفتەکە دەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: گەشتوكاڵ پڕۆژەیەكی گونجاوە بۆ ئەوەی بكرێتە سەرچاوەیەكی داهات و سێكتەرێك بۆ رەخساندنی هەلی كار

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران، سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەڵەبجەی كرد و لە كۆبوونەوەیەكدا گفتوگۆكرا لەبارەی میكانیزمی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: خزمەتكردنی كەركوك و بەدەمەوەچوونی داواكاریی خەڵكە دڵسۆزەكەی بە ئەركی خۆمان دەزانین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كەركوك لەگەڵ ژمارەیەك مامۆستا و زانای ئایینی كۆبووەوە. ‏‎لە دیدارێكدا…
Total
0
Share