عەلی زەیدی: لەگەڵ بەرپرسانی ئـ.ـێران باسی پەیوەندی و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان دەکەین

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی سەردانەکەیەوە بۆ تارانی پایتەختی ئـ.ـێران ڕایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئـ.ـێراندا کۆدەبێتەوە بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆسییەکانی پەیوەست بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان، پەیوەندیی دووقۆڵی، دۆخی ناوچەکە و هەوڵەکان بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە.

زەیدی لە پۆستێکدا کە لە تۆڕی X بڵاویکردووەتەوە، دەشڵێت، “عێراق و ئـ.ـێران بە پەیوەندیی مێژوویی، هاوبەشیی شارستانی، سنوور و بەرژەوەندیی هاوبەش گرێدراون، هەر بۆیە پێویستە کارکردن بە ڕۆحییەتی دیالۆگ، هەماهەنگی و ڕێزگرتنی هاوبەش بەردەوامبێت بۆ پەرەپێدانی گەشەسەندن و هێنانەکایەی خۆشگوزەرانیی بۆ هاوڵاتییانی هەردوو وڵات.”

هەروەها عەلی زەیدی جەختی لە هەوڵەکان بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە و جیهان کردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share