پەرلەمانتارێك: لە عێراق مووچە زیاد دەكرێت ئەركی حكومەتی هەرێمە جێبەجێیبكات

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق پێداچوونەوە بە سیستمی مووچە دەكات و كار بۆ ئەوە دەكات كە مووچەی مووچەخۆران زیادبكرێت و دەشڵێت، “ئەركی حكومەتی هەرێمە جێبەجێیبكات بە تایبەت كە لەمەوبەدوا عێراق نەوتی هەرێم دەفرۆشێت و بودجەی بۆ رەوانە دەكرێت و داهاتی لەبەردەستدا دەبێت”.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، حكومەتی عێراق لیژنەیەكی پێكهێناوە بۆ پێداچوونەوە بە سیستمی مووچە و كار بۆ زیادكردن و رێكخستنەوەی سیستمی مووچە دەكات و وتیشی، “وەكو لیژنەی دارایی بانگێشتی ئەو لیژنەیەمان كردووە و كۆبوونەوەمان لەگەڵدا ئەنجامداون”.

راشیگەیاند، زیادكردنی مووچە لە دەسەڵاتی حكومەتی عێراقدا و دەیانەوێت ئەو نادادپەروەرییەی لە سیستمی مووچەدا هەیە چارەسەربكەن و وتیشی، “ئێستا كە هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگای سۆمۆوە دەبێت و بودجەی لە عێراقەوە بۆ رەوانە دەكرێت ئەركی حكومەتی هەرێمە هەر گۆڕانكارییەك لە سیستمی مووچە لە عێراق بكرێت لە هەرێمی كوردستانیش جێبەجێبكرێت، بەو پێیەی لە بەغدادەوە بودجەی بۆ رەوانە دەكرێت و نەوتەكەشی لە رێگای سۆمۆوە دەفرۆشرێت”.

بابەتی پێشتر

وەزیری ژینگەی عێراق: بانكی نێودەوڵەتی هاوكار دەبێت لە تێپەڕاندنی كاریگەرییەكان لەسەر كەشوهەوای عێراق

بابەتی دواتر

لە پارشێودا پارچە مووسێك لە سورێنچكی كچێكی تەمەن 17 ساڵدا دەرهێندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: تەنها لەدایکبووانی دوو مانگی ساڵی 2006 دەتوانن بەشداریی دەنگدان بکەن

بەرپرسێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت تەنها لەدایکبووانی دوو مانگی سەرەتای ساڵی 2006 دەتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی…
Total
0
Share