حەج و عومرەى هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ناونووسین بۆ حەج تاوەکو 5ی ئاب بەردەوامدەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەى هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پڕۆسەی ناوتۆمارکردنی حاجییان تاوەکو ڕۆژی 5ی ئابی 2026 کاتژمێر 12:00ـی شەو بەردەوامدەبێت.
دەشڵێت، “تاوەکو ئێستا پڕۆسەکە زۆر بە سەرکەوتوویی بەڕێوەدەچێت”.