قائیمقامی سلێمانی: لەمەودوا لەو شەوانەی کە بای بەهێز هەیە چوونە سەر شاخی گۆیژە قەدەغەیە

قائیمقامی سلێمانی ئاشکرایدەکات، لەمەودوا بۆ ڕێگریکردنی لە کەوتنەوەی ئاگر، جیا لە ڕێکارەکانی پیشوو، ڕێکاری دیکە دەگرینەبەر.

فازڵ عومەر، قائیمقامی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، جیا لە ڕێکارەکانی پێشوو، لەمەودوا زیاتر جەخت لە هەندێک ڕێکاری دیکە دەکەینەوە، بە ئامانجی ئەوەی حاڵەتی دیکەی وەک ئەوەی دوێنێ شەو ڕوویدا، جارێکی دیکە ڕوونەداتەوە.

فازڵ عومەر ئەوەی خستەڕوو، بەکارهێنانی نێرگەلە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە، لە کاتژمێر 11ـی شەوەوە دەبێت هیچ گەشتیار و سەردانیکەرێک لەسەر شاخی گۆیژە و ئەزمەڕ نەمێنێت، هەروەها لەو شەوانەی کە بای بەهێز هەیە، چوونە سەر شاخی گۆیژە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share