کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی، ڕایگەیاند، ئێستا زۆرینەی مۆلیدەکان لە کاردان.
لە ڕاگەیەندراوێکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانیدا هاتووە، لە 16ی تەمموزی 2026، کێشە بۆ کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی دروستبوو، مۆلیدە ئەهلییەکان کەوتنەوەکار، سەرەتا چەند مۆلیدەیەک کاریان پێکرا، بەڵام هەندێک خاوەن مۆلیدە بەهۆی هەندێک گرفتەوە دوای چەند ڕۆژێک کاریان بە مۆلیدەکانیان کرد.
دەشڵێت، “ئێستا زۆرینەی مۆلیدەکانی ناو شاری سلێمانی لە کاردان، هەر کاتێک کارەبا کوژایەوە کار بە مۆلیدەکان دەکەن”.