وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، بۆ ڕێکخستنی نرخی بەنزین بە کوالێتیی نۆرماڵ، موحەسەن و سوپەر، چەند بڕیارێکمان دەرکرد.
بڕیارەکان:
یەکەم -بەنزینی کوالێتیی نۆرماڵ:
– نرخی فرۆشتنی بەنزینی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە کوالێتیی نۆرماڵ لە بەنزینخانەکان لیتری بە 750 دینارە.
– نرخی فرۆشتنی بەنزینی بازرگانی بە کوالێتیی نۆرماڵ لە بەنزینخانەکان نابێت لە 850 دینار زیاتربێت.
– دووەم- بەنزینی کوالێتیی موحەسەن لە بەنزینخانەکان نابێت لە 1000 دینار زیاتر بێت.
سێیەم- بەنزینی کوالێتیی سوپەر لە بەنزینخانەکان نابێت لە 1200 دینار زیاتر بێت.
چوارەم- کوالێتیی بەنزینی نۆرماڵ، موحەسەن و سوپەر پێویستە بە گوێرەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بێت.