تەندروستیی سلێمانی: رۆژانی جەژن زیاتر لە شەش هەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی جەژنی قورباندا، شەش هەزار و 374 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەكانی سلێمانییان كردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە رۆژانی جەژنی قوربان، دوو هەزار و 748 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی ‘شار’ـیان كردووە و 688 نەخۆش داخڵكراون، 316 نەشتەرگەریی فریاكەوتن و كتوپڕ كراوە، 61 نەشتەرگەریی دیکە كراوە، هەروەها حەوت هەزار و 715 پشكنینی تاقیگەیی، 404 سۆنەر، 113 شووشتنەوەی گورچیلە و 19 قەستەرە كراوە.

دەشڵێت، لە رۆژانی جەژنی قوربان، 397 نەخۆش سەردانی ‘نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێركاری’ـیان كردووە لە شاری سلێمانی و 84 نەخۆش داخڵكراون، 82 منداڵ لەدایكبوون كە 52 منداڵیان كوڕ بوون و 30 منداڵیان كچ بوون، لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان، دوو هەزار و 250 منداڵی نەخۆش بینراون و 244 منداڵ داخڵكراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، 650 نەخۆش لە بەشە جیاجیاكانی نەخۆشخانەی هیوا بینراون و پشكنین بۆ 431 نەخۆش كراوە، 16 تووشبووی نوێ تۆماركراوە، لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەریی جوانكاری 157 نەخۆش سەردانیان كردووە و نۆ نەخۆش داخڵكراون.

تەندروستیی سلێمانی ئەوەشیخستووەتەڕوو، 172 نەخۆش سەردانی سەنتەری گورچیلەی دەستكردیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، 10 نەخۆش لە نەخۆشخانەی ئەڵمانی بۆ چارەسەری نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەناسە، داخڵكراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆکارێکى دیکەى دواخستنى بڕیارى دادگاى فیدراڵى تایبەت بە مووچە ئاشکرادەکرێت

پەرلەمانتارێکى کورد هۆکارێکى دیکەى دواخستنى فەرمان سالارییەکەى دادگاى فیدراڵى ئاشکرادەکات. غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هۆكاری…
Total
0
Share