وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشدارییەکی جیهانیی بڵاودەکاتەوە

بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشدارییەکی جیهانیی بۆ هاوڵاتیانی ئەمریکی بڵاودەکاتەوە.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئامۆژگاریی ئەو ئەمریکییانە دەکات کە ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدان لە بەرزترین ئاستی وریایی و ئامادەییدابن بۆ ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان.

ئاماژە بەوەشدەدات، دۆخی ئەمنیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵۆزە و ئەگەری پەرەسەندنی چاوەڕواننەکراو هەیە. بەو هۆیەوە داوا لە هاوڵاتییانی دەکات لە سەرانسەری جیهان کە گەشت بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەکەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختدەکاتەوە، ئـ.ـێران و بریکارەکانی ڕەنگە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە سەرانسەری جیهاندا بکەنە ئامانج.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هیومەن ڕایتس وۆچ: ڕوسیا زانیاریی شێوێنراو لە قوتابخانەکانیدا سەبارەت بە ئۆکرانیا بڵاودەکاتەوە

هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی پەروەردەی ڕوسیا مامۆستایانی وڵاتەکەی ڕاسپارد، بۆ بڵاوکردنەوەی “زانیاریی کۆمەڵایەتی”، بەپێی ڕێکخراوی هیومەن رایتس وۆچ ئەو…
Total
0
Share