ڕۆڵی ئیسرائیل لە كوشتنی سلێمانی دا چی بووە؟

بەرپرسی سەربازیی ئیسرائیل ئاشكرایكرد، وڵاتەكەی لە ڕووداوی تیرۆركردنی قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێراندا ڕۆڵی هەبووە.

مێجەر- جەنەراڵ تامیر هایمان، سەرۆكی پێشووی دەستەی هەواڵگریی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە ماوەی بەڕێوەبردنی ئەو پۆستە لەلایەن ئەوەوە، دوو ئۆپەراسیۆنی لەناوبردنی گرنگ ئەنجامدراون، یەكێكیان كوژرانی قاسم سلێمانی و ئەوی تریشیان بەها ئەبولعەتا، سەركردە لە بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەڵەستینی بووە كە ساڵی 2019 كوژرا.

سەرۆكی پێشووی دەستەی هەواڵگریی سوپای ئیسرائیل دەڵێت، “هەواڵگریی ئیسرائیل چەندین پلانی پووچەڵكردووەتەوە و ڕێگریكردووە لە گواستنەوەی پارە و ئامرازی شەڕكردن بۆ ئێران، ئەوەش هەوڵ بووە بۆ ڕێگریكردن لە جێگیربوونی ئێران لە سوریا و هەموو ئەو ئۆپەراسیۆنانەش سەركەوتووبوون”.

بەرەبەیانێكی سەرەتای ساڵی ڕابردوو، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغداد، قاسم سلێمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس یەکێک لە سەرکردەکانی حەشدی شەعبیی بۆردومانکرد و کوشتنی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپاى ئیسرائیل: باڵەخانەیەکى بەرهەمهێنانى یۆرانیۆم لە ئێران وێرانکرا

ئیسرائیل خاپوورکردنى ناوەندێکى بەرهەمهێنانى یۆرانیۆم لە ئەسفەهان رادەگەیەنێت. سوپاى ئیسرائیل رایگەیاند، لە ئەسفەهان باڵەخانەیەکى تایبەت بە بەرهەمهێنانى یۆرانیۆمى…
زیاتر ببینە

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا: لە شـ.ـەڕی دژ بە ئێران بەشدار نابین

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشکراکرد. فێردریک مێرتز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ئێمە هیچ بەرەیەکی شـ.ـەڕەکەمان…
Total
0
Share