پۆلیسی گەرمیان: تۆمەتبارێک دەستگیرکرا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڕەشەی لە ژنان دەکرد

سۆران محەمەد، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، پاش ئەوەی ژنێک سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمەتبارێک تۆمارکرد کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڕەشەی لێکردبوو، زانیاری کۆکرایەوە و بەدواداچوونی ورد لەسەر تۆمەتبارەکە دەستیپێکرد.

وتیشی، لە ئەنجامدا شەوی ڕابردوو بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، تۆمەتبار لەکاتی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و پاش پشکنینی مۆبایلەکەی، وێنەی چەندین ئافرەت دۆزراوەتەوە کە هەڕەشەی لێکردوون.

سۆران محەمەد ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 2 لە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share