ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەری هەیە کێشەی مووچە بەشێوەیەکی کاتی چارەسەربکرێت.
عومەر کۆچەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەگەری هەیە ئەمشەو چوارچێوەی هەماهەنگی بەشێوەیەکی کاتی کێشەی مووچە چارەسەربکات، بەڵام کێشەی سەرەکیی مووچە تاوەکو ئێستا چارەسەرنەکراوە.
وتیشی، کۆمپانیا نەوتییەکان لەسەر بڕی نەوتی رادەستکراو رازیبوون، بەمەش ئەگەری هەیە مووچەیەک بنێردرێت و تا کاتی هەڵبژاردنیش، مووچەیەکی دیکە بنێردرێت.
جێی ئاماژە بۆکردنە، ئەمڕۆ دووشەممە، دانیشتنی دادگای فیدراڵی لەبارەی دوو سکاڵا، کە تایبەتبوو بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ دوو هەفتەی دیکە و رێکەوتی 28ـی تەمموزی 2025، دواخرا.
چاوەڕواندەکرا لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیدا، دادگای فیدراڵی فەرمانسالارییەک بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەربکات؛ ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی نزیکەی سێ مانگە فەرمانبەرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە.