بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە کەلار سێ بارهەڵگر سووتان

بەرگریی شارستانیی گەرمیان ئاشکرایدەکات، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە کەلار سێ بارهەڵگر سووتان و ڕێگریش کرا لەوەی دوو بارهەڵگر بسوتێن.

بەرگریی شارستانیی گەرمیان ڕایگەیاند، کاتژمێر 2:30 بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، سێ بارهەڵگر لە گەڕەکی خەباتی شاری کەلار ئاگریان گرت، پاش ئاگادارکردنەوەی تیمەکانمان، توانیمان لە ماوەیەکی کەمدا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەین و دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریش لە سووتان بپارێزین.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕووداوەکە جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێکی گیانیی بەدواوە نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک روونکردنەوە دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، لەبارەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک روونکردنەوە دەدات بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share