سێنتکۆم: سێ سەربازمان لە ئوردن کـ.ـوژراون و بێسەروشوێن بوون

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ڕۆژی 17ـی ئەم مانگە، لە کاتی ”بەرگریکردن” لە هێرشێکی مووشەکیی بالیستی و درۆنیی ئـ.ـێران بۆسەر هێزەکانیان لە ئوردن، دوو سەربازیان كـ.ـوژراوە و سەربازێکیشیان تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنە.

هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، چوار سەربازی دیکە لە هێرشەکاندا بـ.ـرینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی ئوردن کراون، لە ئێستادا دۆخی تەندروستییان باشە و لە نەخۆشخانە هێندراونەتە دەرەوە.

سێنتکۆم لە ڕاگەیەندراوەکەیدا دەشڵێت، “لەبەر ڕێزی خانەوادەی قـ.ـوربانیان، زانیاریی زیاتری وەک ناسنامەی سەربازەکان بڵاوناکەینەوە تاوەکو 24 کاتژمێر دوای ئاگادارکردنەوەی کەسی یەکەم لە خێزانەکانیان.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: دوو ئەندامی شانەیەکی تیرۆریسـ.ـتانمان دەستگیرکرد

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رایگەیاند، “دوو ئەندامی شانەیەکی تیرۆریسـ.ـتانمان دەستگیرکرد کە هەوڵی تێکدانی ئاسایش و ئارامیی ناوچە کوردییەکانی ناو…
Total
0
Share