دۆناڵد ترەمپ، دەیەوێت لە رێگای پڕۆگرامێكی تایبەتەوە بەشێكی زۆری كارمەندان و فەرمانبەرانی فیدڕاڵی وڵاتەكەی ناچاربكات دەستلەكارەكانیان بكێشنە و ئەمەش لە پێناو كەمكردنەوەی خەرجییەكانی وڵاتەكەی.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵی ئەمریكا، ئیدارەكەی دۆناڵد ترەپ لەسەر داوای سەرۆكی وڵاتەكەیان و لە رێگای ئیمەیڵێكی تایبەتەوە بەشێكی زۆری كارمەندان و فەرمانبەرانی فیدڕاڵی وڵاتەكەیانیان ئاگاداركردووەتەوە لەوەی لە چوارچێوەی پڕۆگرامی (دەستلەكار كێشانەوە) دەتوانن دەستبەرداری پۆستەكانیان بن و لە بەرانبەریشدا مووچەی تەواوی هەشت مانگی خۆیان رادەستدەكەن.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەم هەنگاوەی ئیدارەكەی ترەمپ لە چوارچێوەی ئەو پلانەدایەكە ترەمپ دەیەوێت كێشەی خەرجی وڵاتەكەی لەم رێگایەوە ئەم چارەسەر بكات، بەپێی بەدواداچوونی ئیدارەكەی ترەمپیش بێت ئەم هەنگاوە بڕی 100 ملیار دۆلار بۆ خەزێنەی دەوڵەت دەگەڕێنێتەوە.
ئەم پڕۆگرامەش لە داواكارییەكی دۆناڵد ترەمپەوە سەرچاوەی گرت كە داوایەكی بەپەلەی ئاڕاستەی ئەو كارمەند و فەرمانبەرانەی وڵاتەكەی كرد كە بەهۆی پەتای كۆرۆنا و گۆڕاوەكانییەوە بەشێوەیەكی گشتی مووچەیان وەردەگرت و بەشێوەیەكی نا پەیوەست بە كات، دەگەڕانەوە سەر ئەركەكیان؛ دەبێت دەستبەجێ بگەڕێنەوە سەر كارەكانیان و ئەمەش بووە هۆی ناڕەزایەتی زۆر و ئیدارەكەی ترەمپیش بڕیاریدا ئەوەی نەگەڕێتەوە سەر كارەكەی دەبێت لە چوارچێوەی پڕۆگرامی دەسلەكاركێشانەوەدا خۆی تۆمار بكات.