لە گوندی ئاوباری سەر بە ناحیەی مەیدان، منداڵێکی هەشت مانگ لەناو سەتڵێکی ئاودا خنکا.
پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، لە گوندی ئاوباری سەر بە ناحیەی مەیدان، منداڵێکی هەشت مانگ بە ناوی (ئامینە ڕەزا نەجم) لەناو ماڵی خۆیان کەوتووەتە نێو سەتڵێکی ئاو و لە ئەنجامدا خنکاوە.
ئەوەشی خستەڕوو، باوکی منداڵەکە بە ڕەگەز عەرەبە و لە گوندی ناوبراو شوانکارە.