وەزارەتی بەرگریی عێراق: دەستدرێژی بۆ سەر پێشمەرگە قبوڵکراو نییە

وەزارەتی بەرگری عێراق لەسەر گرژییەكانی ئەمڕۆی چیای مەتین ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، “ئەو دەستدرێژییانە ڕەتدەکەینەوە و قبوڵکراو نیین.”

وەزارەتی بەرگری عێراق لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئیدانەی ئەو هێرشە ترسنۆکانەیە دەکەین، کە یەکەیەکی سەربازیی عێراقی لەچوارچێوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە ڕێگەی چیای مەتین لە پارێزگای دهۆک كردە ئامانج .”

جەختلەوەش دەکاتەوە، پێشمەرگە بەشێکی دانەبڕاوە، لە هێزە چەکدارەکانی عێراق و هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر ئەو هێزە ڕەتکراوەیە و قبوڵکراو نییە.

وەزارەتی بەرگریی عێراق باسیلەوەشكردووە، “لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە و هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر خوێن و ئاسایشی عێراقییەکان، دەبێت بە سزای دادپەروەرانەی خۆی بگات.”

هەر لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “هێزەکانی عێراق بە سەرجەم بەش و جۆرەکانییەوە بەرپرسە لە سەپاندنی سەروەریی نیشتمانی لەسەر تەواوی خاکی عێراق و ڕێگەپێدراوە بە بەرپەرچدانەوەی هەر پێشێلکارییەک، ناوخۆیی بێت یان دەرەکی ، دەستدرێژیکار سزای خۆی وەردەگرێت.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی هەڵگرتنی گەمارۆ لەسەر فڕۆکەخانەی سلێمانی کۆدەبێتەوە

ئەندامێکی لیژنەی پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە دانیشتنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران پرسی بەردەوامی گەمارۆکان لەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: خوێندکاران و گەنجان سەرمایەیەکی بە بەها و بە نرخی گەلەکەمانن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی 49ـهەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەی…
Total
0
Share