پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بە توندی سەركۆنەی هێرشەكانی سەر سلێمانی و كوردستان دەكەین و دووپاتی دەکەینەوە کە بەشێک نین لە گرژییەکانی ناوچەکە.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر شاری سلێمانی و کوردستان دەکەین، دووپاتی دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان و حکومەتی خۆجێیی سلێمانی بەشێک نین لەم جەنگەی کە بەرۆکی ناوچەکەی گرتووە.
وتیشی، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین، لە شوێنی بۆردومانەکان نزیک نەبنەوە و ئاستەنگیی هاتوچۆ بۆ هێزەکانی ئاسایش، ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە دروستنەکەن، بۆ ئەوەی بتوانن کارەکانی خۆیان پیشەییانە جێبەجێبکەن.