عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە، لە هەشتەمین ساڵیای کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلالدا رایگەیاند، سەرۆک مام جەلال پردی بەیەکگەیشتنی دەنگ و لایەنە سیاسییە ناکۆکەکان بوو.
لە پەیامەکەی عەمار حەکیمدا هاتووە، “سەرۆک مام جەلال، سەرۆکی پێشووتری عێراق هێمای هاوسەنگی و دانایی بوو، دەنگی کۆکەرەوەی هەمووان و هێزی تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان بوو”.
وتیشی، “سەرۆک مام جەلال پردێک بوو بۆ بەیەکگەیشتنی هێزە سیاسییە جیاوازەکان، هەروەها توانی لە سەختترین کاتەکاندا ‘سەمام ئەمان’ی یەکپارچەیی خاکی عێراق و سەقامگیرییەکەی بێت”.