عوسمان مەجید: سێ ساڵی ڕابردوو 95%ی هەنگەوانان لە زەرەردا بوون

هەنگەوانێک ڕایگەیاند، سێ ساڵی ڕابردوو 95%ی هەنگەوانان لە زەرەردا بوون و ئەمساڵ ساڵێکی زۆرباشە.

عوسمان مەجید، هەنگەوان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، سێ ساڵی ڕابردوو 95%ی هەنگەوانانی کوردستان لە زەرەردا بوون، چونکە وشکەساڵی بوو، هەنگوین نەدەهات و هەنگیش بەرەو فەوتان دەچوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمساڵ یەکێکە لە ساڵە زۆرباشەکان بۆ هەنگوین و هەنگەوانان زۆر دڵخۆشن، هیوادارم لایەنە پەیوەندیدارەکان هاوکارمان بن و ڕێگری لە هاوردەکردنی هەنگوینی دەرەوە بکەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی تا ئێستا دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو بەكۆتانەهاتووە.. لە سبەینێوە ‏دەستپێدەكاتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، تائێستا فەرمانبەرەكانیان مووچەی مانگی دوویان وەرنەگرتووە، بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی…
Total
0
Share