شنیار ئەنوەر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فەیسبووکی خۆی نووسینێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، “ئێستا مووچەخۆری کوردستان بە بڕیاری کێ مووچەی بۆ دێت؟ لە بەغدادەوە بە بڕیاری وەزیرێکی عێراق کە وەزیری داراییە، بە ناوی فالح ساری. ئەی ڕۆڵی مەسرور بارزانی چییە؟ هیچ، تەنیا ئەوراق ڕاییدەکات. تەنیا لیستی مووچە ڕەوانەی بەغداد دەکات”.
نووسیویشیەتی، “ئیتر هەژماری چی و فشەفشی چی! هەر ڕۆژێک توانیت مووچەی یەک مانگی فەرمانبەران و مامۆستایانی هەرێمی کوردستان بدەیت، ئەو کاتە دەڵێین هەژمارەکەو زۆر موهیمە. مەسرور بارزانی و هەموو کەسە نزیکەکانی کە مووچەخۆر و خانەنشینن، چاوەڕێی فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق دەکەن مووچەکە بڕواتە حسابەکەیان”.
شنیار ئەنوەر ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەژمار ناوەکەی کوردییە و تەوتین عەرەبییە، مووچەکەی مەسرور بارزانی هەر دەبێت بەغداد بیخاتە سەر حسابەکەی”.