بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ كۆچیدوایی شەماڵ جەمال رەشید، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی د.عەبدولەتیف جەمال رەشید دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی:
بەڕێز کاک دکتۆر عەبدولەتیف جەمال رەشید
بەداخ و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچیدوایی مامۆستا شەماڵ جەمال رەشید برای بەڕێزتانم پێگەیشت، بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی جەنابتان، کەسوکار و خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەم و هاوبەشی ماتەمتانم.
لەخوای گەورە داواکارین، گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات، هەروەها ئارامی و سەبووری بە هەموولایەک ببەخشێت.