سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: لەگەڵ ئەمریکا شەڕێکی وجودی دەکەین

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە شەڕێکی وجودیداین لەگەڵ ئەمریکا و ئەوان ئامانجیان ڕووخاندنی دەسەڵاتەکەمانە.

محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، ئێمە هەرگیز پێشوازیمان لە شەڕ نەکردووە و هەرگیز ناشیکەین، بەڵام دەبێت ئامادەکاری بۆ شەڕ بکەین و تا مردن بە هێزەوە بوەستین.

وتیشی، ڕێبازی ئێمە بۆ شەڕ یان دانوستان، دەبێت لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی نەتەوەیی و ئاسایش بێت و ڕاستەقینەش بێت. پێمان وایە یاداشتی لێکتێگەیشتن بێ مانایە، ئەگەر بڕگەکانی لە کاردا نەبن و جێبەجێ نەکرێن.

دووپاتیشیکردەوە، “وەک هەمیشە، هێزە چەکدارەکانمان ئازادییەکی تەواویان هەیە بۆ چالاکی، بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی هەر دەستدرێژییەک”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share