ئێران: هەر وڵاتێک ئەم مەرجانەی تێدا نەبێت چەکی پێنافرۆشین

وتەبێژی حکومەتی ئێران ڕایگەیاند، ئێران کۆمەڵێک مەرجی هەیە بۆ فرۆشتنی چەک بە هەر وڵاتێک و ئەگەر وڵاتێک مەرجەکان جێبەجێنەکات چەکی پێنافرۆشن، لەوانە دەبێت چەکەکە بۆ پارێزگاری لە خۆی بەکاربهێنێت نەک هێرش.

عەلی ڕەبیعی، وتەبێژی حکومەتی ئێران دوێنێ 23 ی تشرینی یەکەم بە ناوەندی دەنگ و ڕەنگی ئێرانی ڕاگەیاندووە، “ئێران لە بنەڕەتدا حەزی بە چەک نییە و لایەنگری ئاشتییە بۆیە پێمان وایە نابێت ناوچەکە ببێتە کۆگای چەک”.

وتەبێژی حکومەتی ئێران ئاشکرایکردووە، “ئێران بەم مەرجانە چەک دەفرۆشێت کە لایەنی دووەم دەبێت بەڵێن بدات لایەنی ئەخلاقی و بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت و چەکەکان بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دیکە بەکار نەهێنێت، بەڵکو بەرگری لەخۆی بکات”.

عەلی رەبیعی ڕاشیگەیاندووە، ئێران لەژێر ڕۆشنایی یاسا نێودەوڵەتییەکان بۆ چەک فرۆشتن چەک دەفرۆشێت و لەو بابەتەدا شەفافە.

وتەکانی وتەبێژی حکومەتی ئێران لە کاتێکدایە کە وڵاتەکە تۆمەتبارکراوە بە فرۆشتن و ناردنی چەک بۆ هەندێک وڵات لەوانە سوریا و عێراق و یەمەن و لە کۆتا بەڵگەی سعودییەشدا دەرکەوت کە هێرشی سەر کۆمپانیای ئارامکۆ بۆ بەرهەمهێنانی نەوتی سعودییە موشەکەکان ئێرانی بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوریا هەڕەشەی وەڵامدانەوەی “هەڵسوكەوتە دوژمنكارییەكانی توركیا” دەكات

بەرپرسێكی حكومەتی دیمەشق ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی ئەو مافەی دەستوور و یاسای سوریا فەراهەمیكردووە بەكاردەهێنێت بۆ وەڵامدانەوەی “هەڵسوكەوتە دوژمنكارییەكانی توركیا”…
Total
0
Share