عراقچى: هەوڵمان بۆ بەدەستهێنانى چەکى ئەتۆم نەداوە و نایدەین

وەزیرى دەرەوەى ئێران دووپاتیدەکاتەوە وڵاتەکەى پێشتر و لەداهاتووشدا هەوڵى بۆ بەدەستهێنانى چەکى ئەتۆمى نابێت.

عەباس عراقچى، وەزیرى دەرەوەى ئێران لە لێدوانێکدا رایگەیاند، پێویستە جیهان هەموو بزانن کە هەڵسوکەوتى ئێران تەنها بۆ بەرگریکردن لە خۆى.

وتیشى، “تائێستا وەڵامى رژێمى ئیسرائیل-مان نەداوەتەوە و، بەهەمان شێوەش وەڵامى ئەوەى هاوکارى و پاڵپشتی دەکات”.

ناتانیاهۆ ئەم جەنگەى هەڵگیرساند بۆ تێکدانى رێڕەوى دیپلۆماسى، عراقچى واى وت.

ئەوەشى خستەڕوو، بە کردەیى و ئاشکرایى پابەندییەکانمان سەلماند و، هەوڵمان بۆ بەدەستهێنانى چەکى ئەتۆم نەداوە و نایدەین.

وەزیرى دەرەوەى ئێران دووپاتیشیکردەوە، درێژە بە پابەندییە دیپلۆماسییەکانمان دەدەین، تەنها لەگەڵ ئیسرائیل نەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئێـ.ـران: ئیتاڵیا و ڕۆمانیا لە هێرشکردنە سەر وڵاتەکەمان بەشداربوون

وەزارەتی دەرەوەی ئێـ.ـران، ڕایگەیاند، ئیتاڵیا و ڕۆمانیا لە هێرشکردنە سەر وڵاتەکەمان بەشداربوون. وەزارەتی دەرەوەی ئێـ.ـران، ڕایگەیاند، ئەمینداری گشتیی…
زیاتر ببینە

حوسییەكان بە دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشیانكردەسەر ئیمارات و تەقینەوەیەك ڕوویدا

حوسییەكانی یەمەن لەڕێگەی دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرشیانكردەسەر میرنشینی ئەبوزەبی لە ئیمارات و سێ تەنكەری گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەكان تەقینەوە…
زیاتر ببینە

هێزەکانی حکومەتی دیمەشق: هێرشەکانمان لە گەڕەکە کوردییەکان راگرت

هێزەکانی حکومەتی دیمەشق رایگەیاند، لە کاتژمێر 03:00ـوە، هێرشەکانیان لە گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب راگرتووە. فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی حەلەب، سەر…
زیاتر ببینە

سیستمەكە دیموكراسیی ڕۆژئاوایی نابێت.. مەلا بەرادەر گفتوگۆکانی بۆ پێکهێنانی حکومەت دەستپێکرد

ئاژانسی فرانس پرێس ئاشکرایکرد، مەلا عەبدولغەنی بەرادەر سەرۆکی مەكتەبی سیاسیی بزوتنەوەی تاڵیبان، گەیشتە کابولی پایتەختی ئەفغانستان بۆ دەستپێکردنی…
Total
0
Share