قوباد تاڵەبانی: بەردەوام فشارم لە بەرپرسانی گەرمیان کردووە خزمەتی دەڤەرەکە بکەن

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە هەر سەردانێکمدا بۆ گەرمیان، بەردەوام فشارم لە بەرپرسانی ئیدارەکە کردووە بۆ خزمەتکردنی زیاتری دەڤەرەکە.

قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، زۆر جار وتوومە کە زۆر دڵم بە گەرمیان و خەڵکە خۆشەویستەکەی دەکرێتەوە، ڕەنگە هەر بەهۆی ئەوەشەوە بووبێت کە لە هەر سەردانێکمدا، بەردەوام فشارم لە بەرپرسانی ئیدارەی گەرمیان کردووە بۆ خزمەتکردنی زیاتری دەڤەرەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ بەدواداچوون بۆ بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆبوونەوەکەی مانگی نیسان، ئەمڕۆ جارێکی دیکە لەگەڵ بۆردی وەبەرهێنانی گەرمیان کۆبوومەوە. دەستخۆشیم لێکردن کە دڵسۆزانە کاروبارەکانیان جێبەجێکردووە.

دەشڵێت، “داوام لێکردن بەبێ هیچ جۆرە جیاوازییەک و بەپێی تایبەتمەندیی هەر ناوچەیەک، پڕۆژەی وەبەرهێنان لە هەموو ناوچەکان جێبەجێبکەن. هەروەها جەختیشمکردەوە بۆ گەشەپێدانی زیاتری دەڤەرەکە، وەک یەک تیم پێکەوە کاربکەن و ئاسانکاریی تەواو بۆ وەبەرهێنەران بکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share