سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار، لەبارەی تیروپشکی وەرگرتنی زەوی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار، ڕایگەیاند، سەرجەم ئەو فەرمانبەر و خانەنيشينانه دڵنيادەکەینەوە کە كەموکورتی له فۆڕمەكانيان هەیە ناويان بڵاوکراوەتەوە بەشداردەبن لە تیروپشکی وەرگرتنی زەوی كه ئەمڕۆ ئەنجامدەدرێت و هیچ گرفتێکیان بۆ دروست نابێت.
دەشڵێت، لە ڕۆژانی داهاتوودا نووسراو ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانیان دەکرێت بۆ چارەسەرکردنی کەموکورتییەکان.