مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی مەندائی لە عێراق و جیهان دەكەین

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی جەژنی (دەهورا ڕەبا) سەری ساڵی سابیئەی مەندائی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی پێکهاتەی سابیئەی مەندائی دەکات.

دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی:

بە بۆنەی جەژنی (دەهوا رەبا) سەری ساڵی سابیئەی مەندائی، گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی مەندائی لە عێراق و جیهان دەكەین.

سابیئەی مەندائی وەک پێكهاتەیەكی ڕەسەن و خاوەن ماف لە بونیادنانی شارستانێتیی ناوچەكەدا ڕۆڵێكی مێژووییان هەبووە، ئومێدەوارین ئەم بۆنەیە و گشت ڕێوڕەسمی یاد و بۆنەكانی تر بەو پەڕی ئازادی و سەربەرزی بەڕێوەببەن.

مەكتەبی سیاسی

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە هەوڵی سەرخستنی لێکتێگەیشتن بدرێت بۆ گەیشتن بە حکومەتێکی بەهێز

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ د. ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی و سەرۆکوەزیرانی…
Total
0
Share