پۆلیسی هەڵەبجە دەستگیرکردنی کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن لە ماڵێک رادەگەیەنێت.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی لەلایەن هاوڵاتییەکەوە سکاڵا تۆمارکرا لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سەبارەت بەوەی کەسێک چووەتەسەرماڵەکەی لە گەڕەکی دەروازەی شار کەلوپەلی ناوماڵەکەی شێواندووە و چەند کەلوپەلێکی بردووە دەستبەجێ لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دەست کرا بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون و هەڵگرتنەوەی کامێرای چاودێری توانرا تۆمەتبار کە دانیشتووی ناحیەی سیروانە دەستگیربکرێت”.
باس لەوەشدەکات، “تۆمەتبار لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و ئێستا بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن”.