سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی: سەرۆک مام جەلال هۆکاری دامەزراندنی فڕۆکەخانەی سلێمانی بوو

سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی: سەرۆک مام جەلال هۆکاری دامەزراندنی فڕۆکەخانەی سلێمانی بوو، ناونانی فڕۆکەخانەکە بە ناویەوە کەمترین وەفایە بەرامبەری.

د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، هەموومان قەرزارباری سەرۆک مام جەلالین و گرنگە شتێک بکەین کە کەمێک پاداشتی ئەو بدەینەوە، گرنگە لامان ڕوون بێت کە لەبەر ئەوەی هەڵکەوتەی جوگرافیای سلێمانی ئاڵۆزە و لەنێوان دوو شاخدایە، ئەگەر هەوڵی سەرۆک مام جەلال نەبووایە هەر لە سەرەتادا سلێمانی فڕۆکەخانەی نەدەبوو، بۆیە لامان گرنگ بوو فڕۆکەخانەکە بکەین بە ناویەوە.

دەشڵێت، ژیاننامەی هەموو سەرکردەکانی دونیام خوێندووەتەوە، هیچ کامێکیان لە هیچ ڕووێکەوە ناگەنەوە بە سەرۆک مام جەلال، پاشان لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان فڕۆکەخانە بە ناوی سەرۆک و سەرکردەکانەوە دەکرێت و شتێکی دەگمەن نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پێشمەرگە: تێکۆشەرانی یەکێتی بوونە هەوێنی ڕاپەڕینی سەرتاسەریی کوردستان

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی 51ـهەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، خـ.ـوێن…
Total
0
Share