وەزیری تەندروستیی هەرێم لەبارەی جۆرە نوێیەكەی كۆرۆناوە هۆشداری دەدات

وەزیری تەندروستیی هەرێم لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە نوێیەكەی كۆرۆناوە هۆشداری دەدات و دەڵێت، “ژمارەی پڕبوونی قەرەوێڵەکان لە نەخۆشخانەکان زۆر زیاتر بووە”.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی ئازار، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاندووە، “زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا خێرا بڵاودەبێتەوە، زۆرترین ژمارە و ڕێژەی توشبوون 7.8% تومارکراوە و لە ڕۆژانی داهاتووشدا پێشبینی زیاتریش دەکرێت”.

وەزیری تەندروستی ئەوەشی خستوەتەڕوو، “بەپێی پێوەرەکان، ڕێژەی گواستەوەی ڤایرۆس لە هەر توشبوویەك زیاتر لە کەسێکی دیکە تووش دەکات و ژمارەی پڕبوونی قەرەوێلەکانیش لە نەخۆشخانەکان زۆر زیاتر بووە ئەمەش گواستنەوەی بەربڵاوی نێو کۆمەڵگا دەگەیەنێت”.

د.سامان بەرزنجی داوایكردووە، “تکایە پاڵپشتیی ڕێکارەکان بن و ئاگاداری خۆتان و خانەوادەتان بن، دانانی ماسک و دوورکەوتنەوە لەیەکتر و نەچوون بۆ شوێنی قەرەباڵغ گرنگترین ڕێکارەکانی خۆپارێزین”.

ئەوەشی وتووە، “لەکاتی بوونی نیشانەکان سەردانی سەنتەرەکانی کۆرۆنا بکەن بۆ پشکنین و چارەسەرکردن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسیی هه‌رێم: له‌ ئێواره‌وه‌ به‌فربارین له‌ سه‌نته‌رى شاره‌كان ده‌ستپێده‌كات

كه‌شناسیی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، له‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆوه‌ له ‌سه‌نته‌رى پارێزگاكان به‌فربارین ده‌ستپێده‌كات و تا سبه‌ینێ دوانیوه‌ڕۆكه‌ى ئه‌م شه‌پۆلی به‌فربارین…
Total
0
Share