وەفدێکی هەرێم بۆ رێککەوتن دەگەنەوە بەغداد

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ وەفدێکی حکومەتی هەرێم بە مەبەستی گەیشتن بە رێککەوتن دەگەنەوە بەغداد.

بەهادین نوری ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەران عێراق رایگەیاند، لیژنەکەیان بانگهێشتی حیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراقیان کردووە، سەبارەت بە پرسی نەوتی هەرێم رایگەیاندووە، “تا ئێستا دانوستانەکان نەگەیشتوون بە ئەنجام، بەتایبەت لەسەر دوو خاڵ، بڕی بەکارهێنانی ناوخۆیی نەوت، رادەستکردنی داهاتەکان بە حکومەتی فیدراڵ”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە وتەی وەزیری نەوت حکومەتی هەرێم پابەندنییە بەو رێککەوتنەی پێشتر لەبارەی ماددەی 12 ی یاسای بودجەوە کراوە، کۆمپانیای راوێژکاریی ئامادەیە، بەڵام هەرێم رەتیدەکاتەوە، بەڵام حکومەتی فیدراڵ سەرجەم رێککارەکانی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی لە رێگای بەندەری جەیهانی تورکی تەواوکردووە.

ئاشکراشیکرد، ئەمڕۆ وەفدێکی حکومەتی هەرێم دەچنەوە بەغداد، بەمەبەستی گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر ئەو پێشنیارانەی کراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پەروەردە دەربارەی لابردنی پەروەردەی ئیسلامی ڕوونكردنەوە دەدات

وەزیری پەروەردە دەنگۆی لابردنی خوێندنی پەروەردەی ئیسلامی لە قۆناغەكانی خوێندن ڕەتدەكاتەوە. ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پلاندانانی هەرێم: ئاماری هەژاری بەبێ ئاگاداری ئێمە بڵاوکراوەتەوە

وەزارەتی پلاندانانی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەو راپۆرتەی ئەمڕۆ لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی عێراق سەبارەت بە ئامارەکانی هەژاری بڵاوکراوەتەوە، ئاگاداری نەبووین.…
Total
0
Share