بڕیارە ئەمشەو هەردوو هەڵبژاردەی مەتەدۆرەکانی ئیسپانیا و کەڵەشێرەکانی فەڕەنسا؛ لە یەکەم یاریی چوارگۆشەی زێڕینی مۆندیالی 2026 ڕووبەڕووی یەکترببنەوە.
کاتژمێر 10:00ـی ئەمشەو بە کاتی هەرێمی کوردستان، هەردوو هەڵبژاردەی فەڕەنسا و ئیسپانیا لەسەر یارییگای داڵاس لە میانەی بەڕێوەچوونی یەکەم یاریی چوارگۆشەی زێڕینی مۆندیالی 2026 ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
لەماوەی بەڕێوەچوونی یارییەکانی مۆندیالیشدا و لە ساڵی 1984وە، نۆ جار ڕووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە و فەڕەنسا چوار یاریی بردووەتەوە و ئیسپانیاش چوار یاریی بردووەتەوە و یارییەکیش بە یەکسانبوون کۆتایی هاتووە.