لەمڕۆوە هاوڵاتییان دەتوانن بریکاری خۆراک بگۆڕن

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، خزمەتگوزاریی گواستنەوە لە بریکارێکەوە بۆ بریکارێکی تر لەسەرجەم پارێزگاکان لە ڕێگەی بەرنامەی کارتی ئەلیکترۆنییەوە کاراکرا.

هاوکات بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی بازرگانی، بۆ گواستنەوە لە بریکارێکەوە بۆ بریکارێکی دیکەی هەمان شوێن دەبێت هاوڵاتییان کارتی زانیاریی هەمان شوێنیان هەبێت.

زیاتر ڕوونیکردەوە، بۆ گواستەوە لە بریکارێکەوە بۆ بریکارێکی دیکەی ناوچەیەکی دیکە، پێویستە هاوڵاتی کارتی زانیاریی ئەو ناوچەیەی هەبێت کە دەیەوێت گواستنەوەی بۆ بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share