قوباد تاڵەبانی بۆ یەکێتیی ژنان: کار بۆ ئەوە بکەن ژنان لەبەردەم یاسادا یەکسانبن

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لەگەڵ لاڤە حیکمەت، سەرپەرشتیاری یەکێتیی ژنانی کوردستان و بەڕێوەبەرانی ڕێکخراوەکە کۆبووەوە.

لەو بارەیەوە قوباد تاڵەبانی، دەڵێت، خۆشحاڵم کە لە چەند مانگی ڕابردوودا لاڤە خان، سەرپەرشتیاری یەکێتیی ژنان و بەڕێوەبەرانی ڕێکخراوەکە هەنگاوی زۆر باشیان ناوە بۆ نوێکردنەوە و ڕێکخستنەوەی یەکێتیی ژنان.

دەشڵێت، داوام لێکردن لەم قۆناغە نوێیەدا گرنگیی تایبەت بدەن بە پەرەپێدانی تواناکانی ژنان لە بوارە جیاوازەکاند، هەروەها هۆشیاریی یاسایی لەناو ژناندا زیاتر پەرە پێ بدەن و کار بکەن بۆ ئەوەی ژنان لەبەردەم یاسادا یەکسان بن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: گرنگە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەڕێوەبچێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە بەغداد کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا…
Total
0
Share