قوباد تاڵەبانی و نوخشە ناسیح کۆبوونەوە

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگاری هەڵەبجە کۆبوونەوە و بەپێی راگەیەندراوی پارێزگای هەڵەبجە، پلانی نوێ بۆ گەشەپێدانی پارێزگاکە دادەڕێژرێت.

نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئەمڕۆ، لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازیمان لێكرا و لە کۆبوونەوەیەکدا کە بە “زۆر باش و ئەرێنی” وەسفکرا، تیشکخرایە سەر داواکاری و پێداویستییەکانی پارێزگای هەڵەبجە و دانانی نەخشەڕێگایەکی نوێ بۆ خزمەتکردنی زیاتری پارێزگاکە.

دەشڵێت، لە میانی دیدارەکەدا، لە نزیکەوە داواکاری و کێشەکانی پارێزگاکەمان خستەڕوو، هاوکات سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی بەڕێز قوباد تاڵەبانی کرد بۆ پشتیوانی و هاوکارییە بەردەوامەکانی بۆ هەڵەبجە و دانیشتووانەکەی كە هەمیشە و بەردەوام جەختی لەسەر گرنگیدان بە هەڵەبجە کردووەتەوە و لە چەندین بۆنەی جیاوازدا، جێگری سەرۆکی حکومەت بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکان و بەگەڕخستنەوەی پڕۆژە وەستاوەکانی داوە، ئەم کۆبوونەوەیە وەک هەنگاوێکی گرنگ و کرداری دەبینرێت بۆ جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانە و وەرگێڕانی پلانەکان بۆ راستی، کە ئامانج لێی دڵنیابوونە لەوەی هەڵەبجە پشکی شایستەی خۆی لە ئاوەدانی و پێشکەوتن وەردەگرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لە دەرەنجامە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە، رێککەوتن بوو لەسەر داڕشتنی پلانێکی نوێ و هاوبەش بۆ قۆناغی داهاتووی پارێزگای هەڵەبجە. ئەم پلانە نوێیە کار لەسەر گەشەپێدانی کەرتە گرنگەکانی وەک ئابوری، گەشتیاری، كشتوكاڵی و پیشەسازی دەکات، بە ئامانجی بووژاندنەوەی زیاتری پارێزگاکە و دابینکردنی هەلی کاری زیاتر بۆ هاوڵاتییان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رزگار حاجی حەمە: دەنگی ئێوە دەسەڵاتی كارگێریی پارێزگاكان دەگۆڕێت

لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێك ئاراستەی هاوڵاتییانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەكات و رایدەگەیەنێت، “سبەینێ…
Total
0
Share