قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لەگەڵ هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە.
لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەوە، قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، گفتوگۆیەکی بەرهەمدار و بەسوودمان کرد لەبارەی سیاسەت و پێگەی یەکێتی لە کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا. هاوڕابووین لەگەڵ ئەوەی یەکێتی لە چەند ساڵی ڕابردوودا بووەتەوە بە حیزبی جێی ئومێدی خەڵکی کوردستان، بەڵام دەبێت بۆ لەمەودوا زۆر زیاتر لە جاران لە چین و توێژە جیاوازەکانی خەڵکی کوردستان نزیکتر ببینەوە.
هاوکات وتیشی، “سوپاسیشی دەکەم کە کتێبی بیرەوەرییەکانی خۆی (کڵپەی ژێر خۆڵەمێش)ی پێشکەش کردم. کاک شێخ جەعفەر تێکۆشەرێکی دیاری سەردەمی شۆڕشی نوێ بووە، بە دڵنیاییەوە خوێندنەوەی بیرەوەرییەکانی بۆ باشتر ئاگاداربوون لە مێژووی ئەو سەردەمە بەسوودە بۆ هەموو لایەک.”