سزای سێدارەی بەندكراوێكی كورد لە كرماشان جێبەجێكرا

عەلی ڕەزا مورادی

بڕیاری لەسێدارەدانی بەندكراوێكی كوردی خەڵكی كرماشان كە بەتۆمەتی كوشتن سزاكەی ڕووبەڕووكرابووەوە، لە گرتووخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێكرا، وەك ئەوەی ڕێكخراوێكی بواری مافی مرۆڤ بڵاویكردووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی دوێنێ شەممە سزای سێدارەی عەلی ڕەزا مورادی (28 ساڵ) و خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی دێزڵئاوای ئەو شارە جێبەجێکراوە.

ڕێكخراوەكە لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەڵێت، عەلی ڕەزا مورادی شەش ساڵ پێشتر بەتۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەركرابوو و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

لەسێدارەدانەكەی تائێستا لەلایەن میدیاكانی ناوخۆ و دامودەزگا فەرمییەکانی ئێرانەوە بڵاونەکراوەتەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە بەرەبەیانی یەكشەممەی ڕابردوو سزای لەسێدارەدانی حەیدەر قوربانی، بەندکراوی سیاسیی كورد لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێکرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بازرگانیی خۆراکی سلێمانی بۆ بریکارەکان: هەر ماددەیەک بەکەڵکی خواردن نەهات مەیدەن بە هاوڵاتییان

بازرگانیی خۆراکی سلێمانی بریکارەکان ئاگاداردەکاتەوە، هەر ماددەیەک لەناو بەشەخۆراکدا بەکەڵکی خواردن نەهات، نەیدەن بە هاوڵاتییان. بازرگانیی خۆراکی سلێمانی…
زیاتر ببینە

 لە پارێزگای هەڵەبجە بۆ هەرزانکردنی کرێی گواستنەوە بەنزین دەدرێت بە ئۆتۆمبێلەکانی هێڵی گواستنەوە

  قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە ڕایگەیاند بۆ ڕێگریکردن لە گرانبوونی کرێی گواستنەوەی هاوڵاتییان بڕێک بەنزین دەدرێت بە ئۆتۆمبێلەکانی…
Total
0
Share